دادگای فیدراڵی لەبارەی کێشەی زەوی و زاری سنووری کەرکوک کۆدەبێتەوە

کوردستان
17:24 - 2024-06-04


دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، جارێكی دیكە لەبارەی کێشەی زەوی و زاری چەند ناوچەیەکی پارێزگای کەرکوک كۆدەبێتەوە.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڵاویکردەوە: تایبەت بە كێشەی زەوی وزاری جوتیارانی سنوری ناوچەکانی سەرگەڕان و دووبز و پردێ و داقوق كۆدەبێتەوە.

كۆبوونەوەكە لەسەر سكاڵای چەند چالاكوان و كەسایەتییەكە و داوادەكەن بڕیارەكانی ژمارە 949 و 824ی مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعس هەڵبوەشێنرێنەوە، چونكە بەپێی بڕیاری 949 دەست بەسەر زەوی 14 گونددا گیراوە.

كۆی گشتی ڕووبەری ئەو زەوییانە پێكهاتووە لە 44 هەزار دۆنم، هەروەها بەپێی بڕیاری 824 دەستبەسەر زەوی و زاری 9 گوندی سنووری داقوقدا گیراوە كە ڕووبەرەكەی زیاتر لە 38 هەزار دۆنم زەوییە.

تائێستا دادگای فیدڕاڵی عێراق 9 دانیشتنی سەبارەت بە كێشەی زەوییەكانی 14 گوندی سنووری سەرگەڕان و دووبز و پردێ و داقوق ئەنجامداوە. دوایین دانیشتنیش لە ڕۆژی 24 نیسانی ئەمساڵ بوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP