عێراق ناوی دامەزراوان بڵاودەکاتەوەو بەشێک لە دەرچووانی زانکۆکانی کوردستانیش دەگرێتەوە

عێراق
21:06 - 2024-06-21

حکومەتی عێراق لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا ناوی سەرجەم دەرچووانی دامەزراو بڵاودەکاتەوەو دامەزراندنەکە دەرچووانی زانکۆکانی کوردستانیش دەگرێتەوە.
سەعد ئه‌للامی لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی ڕاژه‌ی فیدراڵی رایگەیاند، ئەمساڵ هەزاران دەرچووی زانکۆکان لەعێراق فۆرمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە، دامەزراندن، سێ یەکەمی زانکۆکان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماسته‌ر و دکتۆرا و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دەگرێتەوە.
وتیشی، پرۆسەی وردبینیکردن بۆ فۆرمە پێشکەشکراوەکان تەواوبووە،  لەیه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ دەست بەڕاگەیاندنی ناوەکان دەکرێت و تاوەکو 15-7-2024 دەخایەنێت.
دامه‌زراندنەکە دەرچووانی زانكۆكانی هەرێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی، دانیشتووی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمـبن به‌ناوچه‌ جێناکۆکەکانیشه‌وه‌، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.
ئەوەشی خستەڕوو، کێبڕکێی دامه‌زراندن بۆ یه‌كه‌می زانكۆكان بەپێی بەرزترین نمره‌ ده‌بێت، بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامەی ماستەریش بەپێی پێویستی وەزارەتەکانه. سەبارەت به‌پیشە پزیشکییەکان، دامەزراندن بەپێی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2000 ده‌بێت، بەپێی داواكاری وەزارەتی تەندروستی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP