پلەی گەرمای شەش پارێزگای عیراق لە نیوە کوڵان نزیک دەبێتەوە

عێراق
13:06 - 2024-07-09

لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پلەی گەرما لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە 50 پلە نزیکدەبنەوە.
لە وەرزی هاویندا پلەی گەرما لە عیراق زۆر بەرز دەبێتەوە، بەشێوەیەک عیراق دەبێتە یەکێک لە گەرمترین ناوچەکانی جیهان، حکومەتی عیراقیش بەوهۆیەوە دەوامی ڕەسمی بە درێژایی هاوین کەمکردووەتەوە.
دەستەی کەشناسی عیراق ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە چەندین پارێزگا دەگاتە نزیکەی نیوەی کوڵان".
دەشڵێت: لە پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، میسان، زیقار، موسەننا و بابل پلەکانی گەرما دەگاتە 49 پلەی سیلیزی.
باسیلەوەشکرد: لە ڕۆژانی هەینی و شەممە خۆڵ دەبارێت و پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP