سودانی: بانگهێشتی ئەندامانی براوە دەکەین بۆ ئەنجامدانی یەکەمین دانیشتن

عێراق
22:57 - 2024-07-09

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

دوای ئەوەی حکومەتی فیدراڵی سەرکەوتوو بوو لە ڕێکخستنی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ پارێزگاکان، بە پارێزگای کەرکوکیشەوە، کە لەساڵی 2005ـەوە ئەم هەڵبژاردنانەی تێدا ئەنجام نەدراوە، چەند جارێک وتوێژی سیاسی بە سەرپەرشتی ئێمە ئەنجامدرا، لە نێوان ئەو هێزانەی کە براوەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکەن و چەند جارێکی تر لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە کە بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنرا.

لەئەنجامی وتوێژی نێوان لایەنەکان، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکووک، بۆ ئەوەی هێزە براوەکان لەخۆ بگرێت، هەروەها پەڕەیەکی ڕێککەوتنی سیاسی لێکەوتەوە، کە پرەنسیپە بنەڕەتییەکان و تەوەرەیەکی سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیری و ئابووری لەخۆدەگرێت.

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەوەی لە دوایین دانیشتنی وتوێژدا لەسەری ڕێککەوتن کرا، ئێمە بانگهێشتی ئەندامانی براوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین، بۆ ئەنجامدانی یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام، لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، 11ی تەممووزی 2024، کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ لە بینای ئەنجومەنی پارێزگا.

هەروەها داوا لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکەین هاوکار بن، بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە وتوێژە سیاسییەکاندا لەسەری ڕێککەوتوون و تەواو کردنی ئەم وتويژانە لە ڕۆژانی داهاتوودا.

••••• 
محەمەد شەیاع سودانى
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
9ی تەممووزی 2024

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP