نزیکەی 35%ـی لاوانی عێراق بێکارن و 10%ـی منداڵانیش لە خوێندن دابڕاون

عێراق
14:54 - 2024-07-14

بەپێی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 35%ـی لاوانی عێراق بێکارن و 10%ـی منداڵانیش لەخوێندن دابڕاون.
تیمی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق (UNCT) لەڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هەرچەندە عێراق بەرەو بوژانەوەیەکی ئابووری هەنگاو هەنگاو دەنێت، بەڵام هێشتا 10%ـی منداڵانی ئەو وڵاتە لەخوێندن دابڕاون و 35% ـی گەنجەکانیشی بێکارن و هەشت ملیۆن و 700 هەزار منداڵیش هەژارن و پێویستیان بەهاوکاری هەیە.
بەگوێرەی راپۆرتی تیمەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان هەلی کار لەعێراقدا بۆ ژنان تەنها 10.6% و بۆ پیاوانیش 68% ـە، ئەوەش لەکاتێکدایە ڕێژەی نێر لەعێراق 50.5%ـە و مێینەش 49.5%ـە لەعێراق، ئەو منداڵانەی کە لەخوێندنگا دابڕاون تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 18 ساڵیدایە و 91%ـیان لەقۆناغی سەرەتاییدان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP