جۆوبایدن بەڵێندەدات لەماوەی ئەو ٦ مانگەی لەدەسەڵاتدا دەمێنێتەوە کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت

جیهان
13:20 - 2024-07-23


جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا شەش مانگی لە پۆستەکەیدا ماوە و بەڵێن دەدات لەو ماوەیەدا کۆتایی بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس  بهێنێت و بارمتەکانیش بگەڕێنێتەوە.
بایدن ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ ئیسرائیلییەکان و فەڵەستینییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بارمتەکان و ئاگربەست لە غەززە، و لە رێککەوتن زۆر نزیک بونەتەوە.
ناتانیاهۆ پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، گەیشتە واشنتۆن، هەروەها لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ جۆو بایدن کۆ دەبێتەوە، تاوتوێی پرسی ڕێککەوتن لەسەر بارمتەکانی غەززە و ئاگربەست دەکەن.
یاریدەدەرێکی جێگری سەرۆکی ئەمەریکاش دەڵێت، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بەجیا لەگەڵ ناتانیاهۆ کۆببێتەوە.
ڕۆژی 21ـی تەمموزی 2024، جۆو بایدن لە نامەیەکی کراوەدا، کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتێکی دیکەی ئەم هەفتەیەدا زیاتر لەبارەی ئەو بڕیارەوە قسە دەکات.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP