بۆ به‌دواچوون و لێكۆڵینه‌وه له ڕوخاندنی چەندین خانووی هاووڵاتیانی کوردی خورماتو، بە پاساوی زیادەڕۆیی، لایەنە کوردستانییەکانی شارەکە له باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئاماده‌بوونی مامۆستا یاسین محه‌مه‌د ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش مامۆستا یاسین له بۆ میدیاكان ڕایگەیاند:" هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی روخاندنی خانووه زیاده‌ڕۆییه‌كان ته‌نها له گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان نیه، به‌ڵكو گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی دیكه‌شی گرتووه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراق پلانی هه‌یه بۆ نه‌هشێتنی ئه‌م جۆره زیاده‌ڕۆییه"
باسی له‌وه‌شكرد كه له گه‌ڕه‌كه كوردسنشینه‌كان، چه‌ند جۆرێك له زیاده‌ڕۆیی هه‌یه، كه هه‌ندێكیان مافی خۆیانه له شوێنێكی جێنشینی بۆ خۆی دیاریكردووه، كه له روخاندنی ئه‌و جۆره خانووانه نیگه‌رانن، له‌به‌ر ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ هۆكاری روخاندنیان ده‌كه‌ن"
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه:"كه‌سانێكی مشه‌خۆرش زه‌وی به دۆنم داگیرده‌كه‌ن و كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ناچارش بن ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكراده‌كه‌ن"
وتیشی:" بڕیارمانداوە ڕێوشوێنی پێویست بگرینەبەر بۆ ڕێگری‌کردن لە ڕوخاندنی خانووی هاووڵاتییان و چارەسەری گرفتەکە بکەین ".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP