کەشناسی عیراق: ڕۆژی ھەینی شەپۆلێکی خۆڵبارین وڵاتەکە دەگرێتەوە

عێراق
17:58 - 2024-07-30

دەستەی کەشناسی عیراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوھەوای ڕۆژانی داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ڕۆژی ھەینی شەپۆلێکی خۆڵبارین دەستپێدەکات و سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دەگرێتەوە. 

رونشیکردەوە، کەشوھەوای ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە هاوشێوەی رۆژانی رابردوو گەرم دەبێت، بە گوێرەی پێشبینییەکان بەرزترین پلەی گەرما لە هەرێمى کوردستان لە گەرمیان و کەرکوک تۆمار دەکرێت، لە گەرمیان 46 پلە و لە کەرکوک 43 پلەی سیلیزی دەبێت .

هەر بەپێی پێشبینییەکان، پلەی گەرمای سبەینێ لە پارێزگاکانی میسان و بەسرە دەگاتە ٤٨ پلەی سیلیزی و لە موسەنا و زیقار و نەجەف دەگاتە ٤٧ پلە و لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەش دەگاتە سەرووی ٤٦ پلەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP