ئەمڕۆ لەجیهاندا یادی هەوای پاك دەكرێتەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت: ساڵانە بەهۆی پیسی هەواوە نزیكەی حەوت ملیۆن كەس لە جیهاندا گیانلەدەست دەدەن.
ساڵانە لە ٧ی ئەیلولدا چالاکی جۆراوجۆر بۆ خستنەڕووی گرنگی هەوای پاک رێکدەخرێت، چونکە پیسبوونی هەوا گەورەترین مەترسی ژینگەییە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و یەکێکە لەهۆکارە سەرەکییەکانی مردن و نەخۆشی لەئاستی جیهانیدا.
هەوای پیس بەهۆكارێكی سەرەکی مردن لەتەواوی جیهاندا دەناسرێت و ئامارەکان دەریدەخەن ساڵانە نزیكەی حەوت ملیۆن كەس واتا زیاتر لە 11%ی بەهۆی پیسبوونی هەواوە دەمرن توێژینەوەکانیش سەلماندوویانە پیسبوونی هەوا هۆكاری سەرەكی مردنی پێشوەختە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان تا ساڵی 2050 پیسبونی هەوا 50% زیاد دەكات و 99%ـی هەموو جیهان هەوای پیس هەڵدەمژن.
ئێستا ساڵانە 6.7 ملیۆن كەس بەهۆی پیسبونی هەواوە دەمرن و 2.4 ملیار كەسیش مەترسییەكانی پیسبونی ژینگە كاریان لێدەكات، شارەکانی عیراق و هەرێم و کوردستانیش بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی پیسبوونی هەوایان لەسەر و ئامارەکان مەترسیدارن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP