عێراق و ئێران 14 یادشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن

عێراق
10:43 - 2024-09-11

لەمیانی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران  بۆ عێراق 14 یادشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵات لە 11 بواری جیاوازدا ئیمزا دەکرێت.
ئەسیر داود غرێری، وەزیری بارزگانی عێراق رایگەیاند، لە میانی سەردانەکەی مەسعود پزیشکیاندا، وڵاتەکەی و ئێران 14 یادشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن.
وتیشی: ماوەی دوو رۆژە گفتوگۆی لایەنی عێراقی و ئێرانی بەردەوامە و هەردوولا گەیشتونەتە رێککەوتن لەبارەی رەشنوسی کۆتایی ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکان.
وەزیری بارزگانی عێراق روونیشی کردەوە، لێکتێگەیشتنەکان تایبەتن بە بوارەکانی کشتوکاڵ، سەرچاوەکانی ئاو، گەیاندن، پۆست، ناوچەی بازرگانی ئازاد، چاودێری کۆمەڵایەتی، مەشق و راهێنان، راگەیاندن، گەشتوگوزار، پەروەردە و بازرگانی هاوبەش.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە