سەرۆك كۆماری عیراق و ئێران له‌ كۆبونه‌وه‌ی دوو قۆڵی بە كوردی گفتۆگۆیان كرد

عێراق
17:00 - 2024-09-11



مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران بەزمانی كوردی پاراو لەكۆشكی بەغدا بەرۆژنامەنوسانی وت: "سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات و لەسەر چەند پرسێكی سیاسی و كلتوری و فەرهەنگی و ئابوری گفتوگۆ دەكەن".

بەگوێرەی زانیارییەكان لەدیوانی سەرۆكایەتی كۆمار، لەمیانی كۆبوونەوەی دوو قۆڵی سەرۆك كۆماری عیراق و ئێران بەزمانی كوردی گفتۆگۆیان كردووە.

لەوبارەیەوە هاوڕێ تۆفیق راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق به‌ PUKMEDIA ی راگەیاندووه‌: "سەرۆك كۆماری عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران لەدانیشتنی دوو قۆڵی نێوانیان بەزمانی كوردی قسەیان كرد".

  د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق لەدایكبووی 10ی ئابی 1944ی سلێمانییەو مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران لە 29ـی ئەیلوولی 1954 لە مەهاباد لەدایكبووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە