به چاودێری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری
ئێران، هه‌ردو وڵات 14 یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد كه بواره‌كانی
ئابووری، راهێنان، گه‌نجان و وه‌رزش، كه‌لتوری، ته‌كنیكی، بیناسازی و په‌روه‌رده‌یی،
هاوكاری میدیا، په‌یوه‌ندییه‌كان، گه‌شتیاری و ئایینییه‌كان و چه‌ند بوارێكی دیكه
ده‌گرێـته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق:" به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران
و مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، شاندی هه‌ردو وڵات له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی
حكومه‌ت له به‌غدا كۆبوونه‌وه."
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:"
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و به‌رژه‌وه‌ندی
و قازانجی هاوبه‌شكراوه، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بۆ كاری لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی
نێوان عێراق و ئێران كرا كه بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی له به‌غدا ئه‌نجامبدرێت
ده‌رباره‌ی هاریكاری ئه‌منی و رێككه‌وتنی ئاسایشی هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها هاوكاری بنیاتنه‌رانه
له بواره‌كانی بوژاندنه‌وه‌ی پیشه‌سازی وزه، و هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌ردوو
دوو وڵات‌دا."
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكردووه كه:"
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌رۆكایه‌تی، رێوڕه‌سمی واژۆكردنی
14 یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان، له بواره جیاوازه‌كاندا كرد، له‌وانه ئابووری،
هاوكاری راهێنان، گه‌نجان و وه‌رزش، كه‌لتوری، ته‌كنیكی، بیناسازی و په‌روه‌رده‌یی،
هاوكاری میدیا، په‌یوه‌ندییه‌كان، له بواری گه‌شتیاری و ئایینییه‌كان، هاوكاری له بواری ناوچه ئازاده‌كانی
عێراقی - ئێرانی، كشتوكاڵ و سامانه سروشتییه‌كان و پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، راهێنانی
پیشه‌یی و ته‌كنیكی، په‌ره‌پێدانی هێزی كار، و هاوكاری نێوان ژوره‌كانی بازرگانی."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP