سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا لە غەززە ڕویدا، هۆشداریش لە شەڕی سەرتاسەری لە لوبنان دەدات.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس رایگەیاند: کەرتی غەززە و دانیشتوانی ساڵێکی پڕ لە قەیرانی مرۆیی و سیاسیی و دیپلۆماسیی و ئەخلاقییان بەڕێکرد و ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا و مێشکی مرۆڤ وێنای ناکات لە غەززە ڕویدا و بینیمان.
وتیشی، لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردەوە خەڵکی سڤیلی غەززە و کارمەندی ناوەندە خزمەتگوزارییەکان و نەتەوەیەکگرتوەکان بوونە قوربانیی ئاڵۆزییەکان و ئێستا باکوری غەززە ناوچەیەکی کارەساتبارە، لەگەڵ ئەوەشدا ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنە چڕەکانی بەردەوامە.
گۆتێرێس هۆشداریشی لە دۆخی ئێستای لوبناندا و ڕایگەیاند: وڵاتەکە لەبەردەم شەڕێکی سەرتاسەریی دایە و پێویستیشە ڕێز لە سەروەریی خاکی سەرجەم وڵاتان بگیرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP