له ئه‌نجامی بۆردومانێكی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسه‌ر سێ ناوچه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، زیاتر له 20 كه‌س كوژران و برینداربوون، كه ده‌وترێت له‌نێو كوژراوه‌كان ئه‌ندامانی باڵای (حزب الـله) ی تێدایه.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، دوانێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10ی تشرینی دووه‌می 2024 فڕۆكه‌كانی سوپای ئیسرائیل سێ ناوچه‌ی له سنووری (سه‌یده زێنه‌ب) له دیمه‌شق بۆردومانكردو به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان لانیكه‌م 8 كه‌س كوژران و زیاتر له 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به وته‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه، بۆردومانه‌كه دوو باڵه‌خانه‌ی كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه چه‌ند شوقه‌یه‌ك به‌ته‌واوی وێران بوون.
ئه‌و شایه‌دحاڵانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه شوقه‌یه‌ك له نهۆمی سێیه‌م به‌ته‌واوی داڕوخاوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌شی تێیدابووه كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه،رامی عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به ئاژانسی (فرانس پرێس) راگه‌یاندووه:" بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر ناوچه‌ی (سه‌یده زێنه‌ب) شوقه‌یه‌كی به‌ئامانجگرتووه كه ئه‌ندامانی (حزب الـله)ی تێدا نیشته‌جێبوونه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP