حکومەتی بەریتانیا لە هەوڵی ئەوەدایە تـــا کۆتایی
ئەمساڵ چەند ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا و ڤیێتنام بکات بۆ
ڕاگرتنی شەپۆلی کۆچبەران.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانیا بڵاویکردەوە، یــڤیت کوپەر
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بودجەیەکی زەبەلاح تەرخانـدەکات بۆ ئەوەی وەک هەماهەنگی و
پاراستنی ئاسایش بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا و ڤێتنام دابەشی بکات، تـــا
لای خۆیانەوە ڕێگریی لە کۆچی نایاسایی بکەن.
هاوکات لویس هەی وەزیری گواستنەوەی بەریتانیا هەواڵەکەی
بۆ کەناڵی سکای نیوز پشتڕاستکردووەتەوەو دەڵێت: ئەم پلانە وەک پلانەکەی حکومەتی پێشوو
نابێت کە هەوڵی دەدا کۆچبەران بۆ رواندا بنێرێت، ئێمە بڕوامان وایە رێگریکردن لە کۆچی
نایاسایی دەبێت لە وڵاتی کۆچبەرانەوە خۆیان بێت نەک کاتێک دێن بۆ ئێرە.
مەبەست لەو رێککەوتنە بۆ ئەوەیە تاوەکو گەنجان بیر
لە چوون بۆ بەریتانیا نەکەنەوە.
حکومەتی نوێی بەریتانیا لەژێر فشارێکی تووندایە تـــا رێگەچارەیەک
بۆ ڕێگریی لە کۆچی نایاسایی بدۆزێتەوە، چونکە تەنیا ئەمساڵ 33 هەزار کۆچبەری نایاسایی
روویان لە وڵاتەکە کردووە، لەکاتێکدا پار 29 هەزار کەس کۆچیان بۆ وڵاتەکە کردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP