لە ساڵی 2023 زیاتر له‌ 500 سه‌ربازی ئه‌مریكی خۆیان کوشتووە

جیهان
22:18 - 2024-11-15

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، كه‌ زیاتر له‌ 523 سه‌ربازو كارمه‌ندی ئه‌مریكی له‌ ساڵی 2023دا كۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌، كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ پێوه‌ره‌كانی ساڵی 2022.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ساڵی ڕۆژمێری 2023دا، 523 سه‌ربازو كارمه‌ندی ئه‌منی خۆیان كوشتوه‌ كه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2022، 493 كه‌س زیادیان كردووه‌.

ئه‌وه‌شخراوەتەڕوو، كۆی گشتی كه‌یسه‌كانی خۆكوشتن له‌ هه‌ر 100 هه‌زار كارمه‌ندێكی سه‌ربازی به‌ ڕێژه‌ی 9% زیادیان كردوه‌و  له‌ زۆربه‌ی ڕوداوه‌كانیشدا قوربانییه‌كان گه‌نج بون.

به‌ وته‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا، هێشتا گه‌نجانی نێر زۆرینه‌ی ڕه‌های كه‌یسه‌كانی خۆكوشتن پێكده‌هێنن كه‌ زۆربه‌یان به‌چه‌كی جۆری ده‌مانچەو كڵاشینكۆف ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.

له‌ مانگی ئاداری ساڵی 2023 لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئاڕاسته‌ی باشتركردنی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ یارمه‌تییه‌ پزیشكییه‌ ده‌رونییه‌كانی سه‌ربازی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌و وڵاته‌دا كرد.

هه‌ر له‌و ساڵه‌دا پنتاگۆن ڕایگه‌یاند كه‌ نزیكه‌ی 100 ڕێوشوێنی گرتوه‌ته‌به‌ر به‌ ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كه‌یسه‌كانی خۆكوشتن له‌ناو سوپادا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP