حکومەتی عێراق پێشکەشکردنی داواکاریی مووچەی چاودێریکاری بریندارانی سوپای دەستپێکرد کە لەنێوان 150 بۆ 250 هەزار دینار دەبێت، دابینکردنی بڕی ئەم موچەیەش سەربازە بریندارەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستی بە وەرگرتنی داواکاریی ئەو کەسانە کرد کە دەیانەوێت مووچەی چاودێریکاری بریندارانی سەرباز و ئەفسەرانی سوپای وەربگرن، ئەوەش بەرامبەر چاودێریکردنی تەندروستییان لە ماڵەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی ئەو وەزارەتە، پێشکەشکردنی ئەو داواکارییانە لە 10ی تیشرینی دووەمەوە دەستی پێکردووە و بە شێوەی ئەلیکترۆنییە و هەموو عێراق دەگرێتەوە.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقیش روونیدەکاتەوە موچەکە ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە کەسی پلەیەکی بریندارن، بڕی موچەکە لەنێوان 150 بۆ 250 هەزار دینار دەبێت، بەو مەرجەی کەسی بریندار ڕێژەی کەمئەندامییەکەی 75% بێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، بە پێی راگەیەندراوێک کە لە وەزارەتی بەرگری عێراقەوە هاتووە، "ئامانج لەم هەنگاوە هاوکاریکردنی بریندارانی سوپایە لە ڕێگەی دەستەبەرکردنی موچە بۆ ئەو کەسانەی چاودێرییان دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش سەربازانی سوپای ئێستاو پێشووش دەگرێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP