لە رۆژانی سەرژمێری و قەدەغەی هاتوچۆدا، گەشتە ئاسمانییەكان بەردەوامیان دەبێت و راناگیرێت.
مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق رایگەیاند: لە رۆژانی سەرژمێری گشتی و قەدەغەی هاتوچۆدا، كە بڕیارە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجامبدرێت، گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق بەردەوام دەبێت و راناگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان بەپێی خشتەی كاتەكانیان بەردەوام دەبن و هەماهەنگیان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان هەیە بۆ ئاسانكاریكردن بۆ هاتوچۆی گەشتیاران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP