تێچوی دارایی و ئابوری سه‌رژمێری گشتی 961 ملیار دینار بووە

ئابوری
20:49 - 2024-11-22


شارەزایەکی بواری ئابوری ئه‌مڕۆ هه‌ینی تێچوی دارایی و ئابوری سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی ئاشكرا كرد و به‌پێی داتاكانیش، کۆی تێچوی پرۆسه‌كه‌ 961 ملیار دینار بوه‌.
نه‌بیل مه‌سرومی شاره‌زای بواری ئابوری له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی کردەوە: کۆی گشتی تێچووی دارایی و ئابووری سەرژمێری گشتی دانیشتووانی گەیشتووەتە‌ 951 ملیار دینار، به‌جۆرێك تێچوی دارایی ڕاسته‌وخۆی پرۆسه‌كه‌ 459 ملیار دینار بوه‌، هاوكات تێچو ده‌وامی ڕەسمی 492 ملیار دینار بوه‌.
ئاماژەی بەوەشکردوە: تێچوی ئابوری به‌ هۆی وه‌ستانی چالاكییه‌ ئابورییه‌ گشتی و تایبه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و فراوانبون ده‌چێت و له‌ ئه‌نجامدا زۆرێك له‌ تاكه‌كان و پێكهاته‌ ناوخۆییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ره‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و خەڵکە هه‌ژارانه‌ كه‌ له‌ كاتی ئاساییدا پشت به‌ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان ده‌به‌ستن ڕۆژانه‌ و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك پاشه‌كه‌وت ناکەن له‌ كاتی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆکەدا.
ئەوەیشیئاشکراکرد: ده‌توانرا سه‌رژمێری دانیشتوان ئه‌نجام بدرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌ سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بکرێت له‌ وڵاتدا ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ببێته‌ هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه، ئەمەش لەپێناو‌ پاشه‌كه‌وتكردنی تێچونه‌كان و ڕه‌چاوكردنی خەڵکە کەمدەرامەتەکان و كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت.




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP