پزیشکێكی كورد توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت

کوردستان
14:17 - 2024-11-28


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" د.فەرمان محەمەد خوێندکاری بۆردی عێراقی و پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، توانیەتی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت لە تاقیکردنەوەی کۆتایی پسپۆڕی نەشتەرگەری یورۆلۆجی (گورچیلە و میزەڕۆ ).

تەندروستی سلێمانی دەشڵێت:"ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە، کە ئاستی فێرکاری لە سەنتەری سلێمانی لەبواری نەشتەرگەری یورۆلۆجی لە ئاستێکی باڵادایە و ساڵانە پزیشکانی سلێمانی لە ڕیزی پێشەوەی دەرچووانی ئەو بوارەن لە بوردەکانی کوردی و عێراقی و عەرەبی و بوونەتە جێی شانازی بۆ شاری سلێمانی بەگشتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP