ئامۆزایه‌كی به‌شار ئەسەد: ڕوسیا به‌شاری ناچاركرد بچێته‌ ڕوسیاو سوپاكه‌شی به‌خێرایی پاشه‌كشه‌ پێبكات

جیهان
15:44 - 2024-12-26


ئامۆزایه‌كی به‌شار ئه‌سه‌د ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویستە کورد وەکو هەموو پێکهاتەکانی دیکە لەماف‌و ئەرکدا وەکو یەک بن‌و جیاکاریی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکان لەسوریای نوێدا نەکرێت".
ڕیباڵ ئەسەد ئامۆزای بەشار ئەسەد دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دیموکراسی‌و ئازادی بۆ سوریا ئاشكرایكرد، "ئێمه‌ 30 ساڵه‌ داواده‌كه‌ین ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و دیموكراسی به‌ڕێوه‌بچێت".
ئەوەشی خستەڕوو: تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، به‌رهه‌مهێنان‌و بازرگانیكردن بوو به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر.
وتیشی: نیگه‌رانم له‌وه‌ی كاتێك باسی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرێت وه‌كو بنه‌ماڵه‌ به‌دیكتاتۆرو توندڕه‌و ناو ده‌برێین، له‌كاتێكدا پێمخۆشه‌ هه‌موو دونیا بزانێت، له‌90%ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌سه‌د، له‌لایه‌ن به‌شارو دوو برایه‌وه‌ په‌راوێزخرابون‌و ڕێگه‌ی هیچ جۆره‌ به‌شدارییه‌كیان پێنه‌دراوه‌".
سه‌باره‌ت به‌مافی كوردانی سوریاو ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "دوای شەڕی دورودرێژی سوریا، فیدراڵییەتی جوگرافی باشترین چارەسەرە، وەکو هەمولایەنەکانی دیکە، پێویستە کوردیش لەماف‌و ئەرکدا یەکسان بێت، نابێت هیچ جیاکارییەک لەنێوان پێکهاتەکاندا بکرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP