پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەندازیار کاک بەهرۆز قەشانی-یەوە

کوردستان
13:36 - 2024-12-20

پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەندازیار کاک بەهرۆز قەشانی-یەوە
بەڕێزان/ بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو ئەندازیار کاک بەهرۆز حمەساڵح
بەداخ و پەژاریەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەندازیار کاک بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشووتری شاری سلێمانی تێكۆشەری دێرین یەکێتی، كەسایەتی دیار و ناسراوی كوردستان-مان پێگەیشت. هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، پرسە و سەرەخۆشیی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یاتان پێڕادەگەیەنین، رۆڵ و خەباتی کاک بەهرۆز قەشانی و خێزان و بنەماڵەکەی لە شۆڕشەکانی گەلی کورد بەرزدەنرخێنین.
ئەندازیار کاک بەهرۆز قەشانی ئەندازیارێکی شارەزا، دەستپاک، دڵسۆز و خاوەن پرۆژە بوو، ئاوەدانی، خزمەتگوزاری و بووژانەوەکانی لە حکومەتی خۆجێی پێشووتری شار سلێمانی دیارن.
لە خوای گەورە داواکاریین سەبووری بە هەموو لایەکتان ببەخشێت و دوا ناخۆشیتان بێت و جێگەی کاک بەهرۆز-یش بەهەشتی بەرین و رۆحی شادبێت.
انا لله وانا الیە راجعون
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
٢٠ی دیسەمبەری/ ٢٠٢٤

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP