هاتوچۆی عیراق: رۆژی شه‌ممه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ ده‌وامی رەسمی ده‌بێت

کوردستان
21:40 - 2024-12-26

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ هاتوچۆی سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌وامی رەسمی ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی نزیكبونه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی دارایی و ده‌رفه‌تی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل بۆ هاوڵاتییان، وه‌زیری ناوخۆ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ واتا 27ی ئەم مانگە ده‌وامی رەسمی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پارێزگاكان بكرێت.

هاتوچۆی عیراق دەشڵێت تۆماركردنی ئۆتۆمبێل تاوه‌كو كۆتایی ده‌وامی رەسمی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌كه‌ونه‌ غه‌رامه‌وه‌ ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ بكه‌ن و رێكاره‌كانی تۆماركردن تەواو بکەن. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP