كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بەفر و بارانبارین دەست پێدەكات

کوردستان
14:54 - 2024-12-20


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکات، لە کاتەکانی ئێوارە و شەویشدا ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پاریزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین.
هەروەها، پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان. لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ رایگەیاند: ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تەمێکی سووک لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچەدا و لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP