ئەمرۆ هەینی ٢٠ی ١٢ی ٢٠٢٤، وەفدێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا بەیاوەری ئەندامانی مەڵبەندی نەینەوا بەشداریان کرد لە جەژنی رۆژوی ئیزیدیەکان ئیزیدیەکان .
لەمیانی بەژداریان قەزای شێخان و ناحیەکانی بەعشیقە و بەعزان و القوش و باعدرێ بەسەرکردەوە لایەن خانەوادەی بابەشێخی و میری ئێزیدییەکان و گەورەپیاوان و قەواڵ و کەسایەتی ئێزیدییەکان پێشوازیکران، دواتریش سەردانی ژمارەیەك خانەوادەی شەهیدان و کادرانی یەکێتیان کرد .
وەفدی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرکردایەتی یەکێتیان گەیاندە خوشك و برا ئێزیدییەکان و ھیوایان خواست ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن و رایانگەیاند، وەك یەکێتی پشتگیری و پشتیوانی ھەمیشەیی ئێزیدییەکان دەکەین و بۆ خزمەتکردنیان ئامادەین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP