پارێزگاری کەرکوک بۆ لێپرسراوانی كاره‌با: گرفت و كه‌موكوڕییه‌كانی كاره‌با چاره‌سه‌ربكرێن

کوردستان
14:10 - 2024-12-21


 
رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ گرفت و كه‌موكوڕییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌باو سكاڵای هاووڵاتییان، لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رو به‌پرسان و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای كه‌ركوك كۆبووه‌وه‌.

 به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی پارێزگای كه‌ركوك، كۆبونه‌وه‌كه‌ كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ئەندازیار لەیس تەڵعەت بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکوک و یاریدەدەری بەڕێوەبەرو بەرپرسانی کەرت و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، پارێزگاری كه‌ركوك، ڕێنماییكردن كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، هەموو تواناکان بخرێنەگەڕ بۆ وەڵامدانەوەی سکاڵای هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان و دانان و نۆژەنکردنەوەی محەویلەو هێڵەکانی دابەشکردنی كاره‌با.  

ئاماژه‌بۆئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌:"ئامادەبوان پەیامێکیان ئاراستەی هاووڵاتییانی کەرکوک کردو جەختیانکردووەته‌وە کە بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق زیاتر لە نیوە کەمیکردووە و کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرکوک هەبووە، لەگەڵ دابەزینی ڕێژەی دابینکردنی وزەی کارەبای ڕۆژانە و شایستەی پارێزگا لە نێو تۆڕی نیشتیمانیی ".

باسیان له‌وه‌شكردووه‌ كه‌:" وەزیری کارەبا هەوڵێکی زۆر دەدات لەگەڵ کارمەندانی کارەبا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان، هه‌روه‌ك گرنگیی هاوكاریی و پشتیوانیی هاووڵاتییانشی بۆ کارمەندانی دابەشکردن لەم دۆخەدا دووپاتكردووه‌ته‌وه‌"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP