مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکی نوێدا لە پلاتفۆرمی ئێکس داوای یەکێتی نەتەوەیی کورد لە سوریا دەکات
عەبدی دەڵێت: یەکێتی نەتەوەیی کورد لە سوریا بووەتە پێویستییەکی مێژوویی کە بە ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە بنیاتنراوە.
مەزڵوم عەبدی بانگەواز لە لایەنە کوردستانییەکان دەکات کە لە بەرژەوەندیی حزبی دوور بکەونەوە و بانگەوازە جەماوەرییەکان بۆ گفتوگۆ و یەکهەڵوێستی وەڵام بدەنەوە.
عەبدی داوا لە هەموو لایەک دەکات بەشێوەیەکی ئەرێنی لەگەڵ هەوڵەکانی ئێستا بۆ گەیشتن بە یەکێتی نەتەوەیی کورد مامەڵەبکەن،
داواشدەکات: بگەنە هەڵوێستێکی پاڵپشت لە دیالۆگی سوریا و بەشداری لە بنیاتنانی داهاتووی سوریایەکی دیموکراسی و فرەیی بکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP