هەفتەی داهاتو پارەی كارمه‌ندانی سندوقەکانی دەنگدان رەوانەی هەرێم دەکرێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان داوای خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆنی کردووە کەلە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا پرۆسەی دەنگدانیان بەڕێوەبردووە، وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت: "لەهەفتەی داهاتووەوە پارەکە رەوانەی هەرێم دەکرێت".
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق به PUKMEDIA راگه‌یاندووه:" شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن کەلە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا لەسەر سندوقەکانی دەنگدان بەشداریی پرۆسەکەیان کردووە لە هەفتەی داهاتوودا لە رێگەی بانکی بازرگانی عیراقەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت".
جومانە غەلای وتی:"نوسینگەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن پارەکە وەربگرن و بەسەر ئەو کارمەندانەدا دابەشی بکەن"،
سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەو کارمەندانەی کەلەسەر سندوقەکانی دەنگدان بوون لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقدا وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند: "شایستە داراییەکانیان لە وەزارەتی داراییەوە بۆ پارێزگاکان نێردراوەو لەچەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
هاوکات کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراق کردوەو داوای خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆنی کردووە کەلە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا لەسەر سندوقەکانی دەنگدان بەشداریی پرۆسەکەیان کردووە".
40 هەزار کارمەند بەشدارییان کردووە
پیش‌تر جومانە غەلای بۆ PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "زیاتر له‌٤٠ هه‌زار كارمه‌ند به‌شدارییان له‌به‌ڕ‌ێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، به‌جۆرێك هه‌ر كارمه‌ندێكی حكومه‌ت كه به‌شداری له‌به‌ڕ‌ێوه‌بردنی رۆژی ده‌نگدناندا كردبێت بڕ‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گریت ١٥٠ هه‌زار دیناره، هاوكات ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان ٢٥٠ هه‌زارو فه‌رمانبه‌ری یه‌ده‌گ ٥٠ هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت"، جومانه غه‌لای وایوت.
رۆژی ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌بازنه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕ‌ێوه‌چوو، تێیدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی ٤٠٩ هه‌زار و ٥٤٨ ده‌نگی به‌ده‌ستبهێنێت و ٢٣ كورسی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP