دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی 11 چاوەڕێی گەیشتنی پارە لە بەغدادەوە دەکات

کوردستان
18:05 - 2024-12-23

هەشت رۆژ لە ساڵی 2024 ماوە و هێشتا مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی گەیشتنی 430 ملیار دینار دەکات تا مووچەی مانگی 11 دابەش بکرێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بۆ مووچەی مانگی 11 چاوەڕێی گەیشتنی 430 ملیار دینار دەکەین لە بەغدادەوە، کە هەموو رێکارەکانی تەواو بووە و چاوەڕێین سبەی، بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، پاش گەیشتنی ئەو 430 ملیار دینارە مووچەی مانگی 11 راستەوخۆ دابەشدەکرێت، وتیشی، "خشتەی مووچەی مانگی 11 هاوشێوەی خشتەی مانگی 10 دەبێت، ئەگەر پشوو بێت، پێش ساڵی نوێ دابەشدەکرێت".
سەرچاوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانی لیژنە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان تایبەت بە تەرازووی پێداچوونەوە و پرسی رەوانەکردنی مووچەی مانگی 12یە و بەرەوپێشچوونی باش و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە و سبەی دەرئەنجامەکەی دەردەکەوێت".
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق رۆژی چوارشەممە سەرجەم خەرجییە داراییەکانی رادەگرێت، کە پێویستە پێش ئەو وادەیە تەمویلی دارایی بۆ مووچە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP