ئەمڕۆ، چوار شەممە ٢٥-١٢-٢٠٢٤، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەقەزای عەنكاوە بەشداری لەمەڕاسیمێكی تایبەت بە جەژنی لە دایك بوونی حەزرەتی مەسیح (سەلامی خودای لەسەربێت) كرد، كە لەم بۆنەیەدا نوێنەری سەرجەم پێكهاتە ئاینییەكان لە بەرز راگرتنی ئەم جەژنە پیرۆزەدا بەشداربوون.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند: "پێكەوەژیانی ئاشتییانەی ئاینە جیاوازەكان لەكوردستان هەڵگری پەیامێكی پیرۆزە بۆ گەلەكەمان كە هەمیشە ئاشتی و برایەتی و دۆستایەتی و پێكەوەژیانی ویستووە، بۆیە لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەكەینەوە كە رێزگرتن لەجیاوازییەكان و برایەتی نێوان ئاینەكان و پێكهاتەكان، كلیلی بەردەوامیمان و گرەنتی مانەوە و پێشكەوتنمانە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP