هه‌سه‌ده‌: كۆنترۆڵكردنی به‌نداوی تشرین له‌لایه‌ن توركیاوه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌

کوردستان
19:50 - 2024-12-26



فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، بەنداوی تشرین لەژێر كۆنترۆڵی (هه‌سه‌ده‌) هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌و دەنگۆی داگیركردنی بەنداوەکە لەلایەن تورکیاوە دوورە لە راستییەوە.

 وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ له‌ لێدوانێكیدا له‌سه‌ر به‌نداوی تشرین رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ 26ی كانونی یه‌كه‌می 2024 سه‌عات چوارو  20 ده‌قیقه‌یه‌، هه‌موو ئه‌و بانگەشانه‌ی توركیا لەبارەی داگیركردنی بەنداوی تشرینیه‌ی بۆ بەرزكردنەوەی  وره‌ی روخاوی چه‌كداره‌كانییه‌تی."

ئاشكراشیكرد:" لەماوەی (20) رۆژی رابردووی هێرشه‌كانی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ توركیا بۆسه‌ر شه‌ڕڤانان، نزیكەی (450) چەكداری توركیا كوژراون.
 
باسی له‌وه‌شكرد كه‌:"شەڕی سەخت لە دەوروبەری گوندی (ئەبو گەل گەل) لە باكوری بەنداوەكە بەڕێوەدەچێت كه‌ نزیكەی (10) كیلۆمەتر لە باكوری بەنداوەكەو (15) كیلۆمەتر لە منبجەوە دوورە"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP