وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: وەفدێکى
باڵای ئەمەریکا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەحمەد شەرع، گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا.
وەفدەکەی ئەمریکا پێکدێن لە باربارا لیف، یاریدەدەری
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رۆجەر کارستێنس، نێردەی سەرۆکایەتی
بۆ کاروباری بارمتەکان، دانیال روبینشتاین، راوێژکاری باڵا بۆ سەرپەرشتیی هەوڵەکانی
ئەمریکا لە سووریا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکانیاندا
لێپرسراوانى ئەمریکا لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی نوێی سووریا کۆمەڵێک پرسی وەک حکومەتێکی
گشتگیر و رێزگرتن لە مافی کەمینەکان تاوتوێ دەکەن کە واشنتن دەیەوێت لە قۆناغی
گواستنەوەی سیاسی سووریادا جێگیر بکرێن.
ئاماژەى بەوەشکردووە: وەفدەکە سۆراخی ئەو
ئەمریکییانە دەکەن کە لە سووریا بێسەروشوێنبوون.
لەساڵی 2012ـەوە ئەمریکا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی
لەگەڵ سووریا پچڕاندووە و باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق داخستووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP