ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر لە دوو
هێندە ژمارەی هێزەکانی لە سوریا بۆ بەرەنگاربونەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش
زیادکردوە، ئەوەش زیادبونێکی گەورەیە کە پنتاگۆن ئاشکرای کرد، دان بەوەشدا دەنێت
کە ئەو سەربازە زیادکراوانە چەند مانگێکە لهوێن .
ئەمریکا ساڵانێک بوو دەیگوت نزیکەی 900 سەرباز لە
سوریادا هەن، بەڵام مەیجر جەنەڕاڵ پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا
(پێنتاگۆن) دانی بەوە دانا کە ئێستا نزیکەی 2000 سەربازیان لە سوریایە.
پنتاگۆن چەندین جارێک پرسیاری لێکراوە سەبارەت بە
بوونی ئەمریکا لە سوریا، بەڵام دوای
ڕوخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، زیادبونی سەربازانی لەو وڵاتە ئاشکرا کردووە .
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، راشیگەیاندوە، چەند
مانگێکە هێزەکانیان لەو وڵاتە زیاد کردوە، رەتشیکردۆتەوە زیادكردنی سهربازهكانیان
پهیوهندی به ڕوخانی رژیمەکەی بەشار ئهسهدەوە هەبووبێت، یاخود تیرۆریستانی
داعش.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP