قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران: زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی (بەهرۆز حەمەساڵح فەقێ رەشید قەشانی)م بیست.
دەشڵێت: کۆچکردوو بەهرۆز قەشانی، کەسایەتیەکی شارەزا و دڵسۆزی شار بوو کە لەماوەی كاركردنیدا لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەک کەسێکی خەمخۆر و لێهاتوو ئەرکی خۆی بەجێگەیاند.
دەقی پەیامەكە
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو کاک بەهرۆز قەشانی
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی (بەهرۆز حەمەساڵح فەقێ رەشید قەشانی)م بیست.
کۆچکردوو بەهرۆز قەشانی، کەسایەتیەکی شارەزا و دڵسۆزی شار بوو کە لەماوەی كاركردنیدا لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەک کەسێکی خەمخۆر و لێهاتوو ئەرکی خۆی بەجێگەیاند.
بۆ ئەم خەمە هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەکەم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP