ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم: زۆرترین فەتوای ئەمساڵ بۆ کێشەی خێزانی دراون

کوردستان
14:57 - 2024-12-26


ئەوقافی هەرێمی کوردستانیش ئاماری 2024ی بڵاوکردەوەو بەپێی ئامارەکە زۆرترین بابه‌تی فه‌توا كه‌ ئه‌مساڵ بۆ ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هه‌رێم نێردراون، كێشه‌ی خێزانی” بووه‌، له‌دوای ئه‌وه‌ش بابه‌ته‌كانی میرات و زه‌وی و زار Vیزبه‌ندی دووه‌میان گرتووه‌ و له‌هه‌رێمی كوردستان فه‌توایان له‌سه‌ر دراوه‌.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم، كه‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتی زانایانی هه‌رێمی كوردستانه‌، دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی بۆ تاوتویی ئەو بابه‌تانه‌ی ئه‌مساڵ وه‌كو كێشه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هاتوون، رێکخست
د. عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، وتەبێژی یه‌كێتی زانایان رایگەیاندK كێشه‌ی خێزانی یه‌كێكبووه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی زۆرترین پرسیاری لێ کراوە و بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان ناردووه‌ و ده‌شڵێت “پرسیاری شه‌رعی له‌ بواری خێزانی، كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌كان و جیابوونه‌وه،‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و پرسیارانه‌ بوونه‌”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ 2024 ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان چه‌ند فه‌توای داوه‌و چه‌ند فه‌تواش تایبه‌ت بووه‌ به‌ كێشه‌ی خێزانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ ته‌واوی ئاماره‌كانیان له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و ئێستا هیچ شتێك له‌مباره‌یه‌وه‌ ناڵێن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP