رەمك رەمەزان: شەممە و یەکشەممەى داهاتوو بەشێک لە فەرمانبەران موچەی مانگى دە وەردەگرن

کوردستان
13:52 - 2024-12-26


قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، شەممە و یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی 10ی ئەو مووچەخۆرانە دەدرێت كە تاوەکو ئێستا مووچەكەیان وەرنەگرتووە.
رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ سەبارەت بە مووچەى مانگى ١٠ی  بەشێک لە فەرمانبەران راگەیاند، بەشێك لە پێشمەرگەی لیوا تایبەتەكان و ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەیان وەرنەگرتووە و زانیارییان لەسەر ئەوە نەبووە كە ئەمڕۆ پشووبووە، بۆیە مووچەیان وەرنەگرتووە و چاوەڕێیان كردووە چۆڵ بێت و دواتر بۆ ئەو پرسە لە پەیوەندییدابووین و كێشەکەیان چارەسەركرا.
وتیشی، بۆ پێدانى مووچەکانیان رەزامەندیی وەرگیراوە و رۆژی شەممە و یەكشەممەی داهاتوو لە بانكەكانی چەرموو و چەمچەماڵ مووچەكانیان پێدەدرێت”.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP