بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راگەیەندراوێکی لەبارەی
رووداوەکانی تەرتووس و گرژییەکانی ناوچەکە بڵاوکردەوە، تێیدا داوادەکات رێگە
نەدرێت هیچ توێژێک بکرێنە ئامانج، چونکە ئەو کارانە دژی فرەییە لە سووریا.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت 'لەگەڵ
پێشهاتە خێراکانی سووریا و دوای رووخانی رژێمی بەعس، پێویستە بە بیرکردنەوەیەکی
نوێوە هەنگاو بۆ بونیاتنانی سووریای نوێ بنێین، یەکڕیزی و یەکێتیی گەلی سووریا
پێویستییەکی مێژووییە بۆ گەشەپێدانی نموونەیەکی جیاواز لە بەڕێوەبردنی وڵات.
دەشڵێت فرەیی لە نیشتمانە سوورییەکەماندا
دەوڵەمەندە و بەهایەکی نیشتمانی و کۆمەڵایەتیی هەیە کە بەعس لێی زەوتکرد و
نیشانەکانی سڕییەوە.
دوێنێ زۆربەی عەلەویییەکان لە شارەکانی تەرتووس،
لازقیە، حەما، حمس و چەند ناوچەیەکی دیکەی سووریا لە دژی سووتاندنی مەزارگەیەکی
کەسایەتییەکی عەلەوی لە شاری حمس خۆپێشاندانیان کرد. وەزارەتی ناوخۆی سووریا
رایگەیاند لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی پۆلیس و خۆپێشاندەران چەند کارمەندێکیان
کوژران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP