وەفدێکی هەرێمی کوردستان دوو رۆژە لە بەغدادن و دەیانەوێت لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی
عێراق باس لە تەواوکاری مووچەی کۆتایی ساڵ بکەن و حکومەتی هەرێمیش داوای قەرزی
دیکەی کردووە.
شاندەکە لە بەڕێوەبەری ژمێرکاری و راوێژکاری دارایی
هەرێمی کوردستان پێکهاتوون، لە
پلانیاندایە ئەمڕۆ چاویان بە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بکەوێت و تێیدا باس لە
لیستی مووچە و تەواوکارییەکانی مووچەی مانگەکانی کۆتایی ساڵ بکەن، ئەمە
لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆش ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق کۆدەبێتەوە و تێیدا تاوتوێی
دۆسییە داراییەکان دەکەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای 320 ملیار قەرزی
کردووە بۆ ئەوەی کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە، بەڵام دیار نییە لە کۆبوونەوەی سبەی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باس دەکرێت یان نا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP