ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕیزی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە دەروازەی وەلیدی سنوورییەوە 50 بارهەڵگر و زرێپۆش و ئامێر و کەرستەی سەربازی و لۆجستییان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان گواستەوە.
دەشڵێت: لە 24ی ئەم مانگەشدا کاروانێکی هاوشێوە، کە تایبەت بووە بە کۆمەکی پزیشکی و لۆجستیی گواستراوەتەوە بۆ کارگەی گازی کۆنیکو، لە دەوروبەری دێرەزوور، کە بنکەی سەربازی هاوپەیمانێتییەکەی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا تێدا جێگیرکراوە .
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە 2014 پێکهاتووە و ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات و لە 2017دا سەرکەوتن بەسەر داعش لە عێراق ڕاگەیەندراو و لە 2019شدا هێزی کوردی بە سەرکردایەتی مەزڵوم عەبدی، توانیان دوایین پێگەی چەکدارانی داعش لە باغۆز کۆنترۆڵ بکەن.
سوپای ئەمریکا زیاتر لە 2000 سەربازی لە سوریا جێگیرکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر تەنیا 900 سەربازی مابوونەوەو دوای کەوتنی ئەسەد زیاتر لە هەزار و 100 سەربازی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP