بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەنگۆی بایکۆتکردن
رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنن بەردەوامن لە کارەکانییان.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاندووە
“کارمەندانی پۆلیسی سلێمانی بەسەرجەم بەشە جیاجیاكانەوە بەردەوامن لەسەر
راپەڕاندنی ئەرك و كاروبارەكانیان و بایکۆتی دەوامیان نەکردووە”.
دووپاتیشیكردەوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی
و لەبەر دروستنەبوونی ئاستەنگی بۆ هاوڵاتییان، بەهیچ جۆرێک بایکۆتیان رانەگەیاندوە
و بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دەنگۆی بایکۆتکردنی پۆلیسی
فریاكەوتن لەلایەن چەند دەزگایەکی راگەیاندنەوە بڵاوکرایەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP