هەسەدە هاوکاریکردنی ماهیر ئەسەد بۆ هەڵاتن رەتدەکاتەوە

کوردستان
10:53 - 2024-12-15


هێزەکانی سووریای دیموکرات، تێپەڕبوونی ماهیر ئەسەد، برای سەرۆکی پێشووی سووریا، بەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیدا بۆ عێراق رەتدەکاتەوە.
هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا، بڵاوکردنەوەی هەواڵی تێپەڕبوونی ماهیر ئەسەد، برای بەشار ئەسەدو ئاسانکاریکردن بۆی لەلایەن هێزەکانیانەوە، بەمەبەستی گەیشتن بۆ عێراق رەتدەکاتەوە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە بە درێژەپێدەری هەڵمەتەکانی هاندان لە دژی هێزەکانیان وەسفدەکات.
هەسەدە باس لەوەشدەکات، ناوچە سنوورییەکان لە رۆژئاوای دێرەزۆر و دەروازەی قائیمی سنووریی لەگەڵ عێراق، بەشێوەیەکی ئاسایی کراوەبووە و لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریادا بووە، لەو رێگەیەوە زیاتر لە سێ هەزار سەرباز و ئەفسەر خۆیان رادەستی عێراق کردووە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپای عێراق بەشێوەیەکی باش میوانداری لەو ئەفسەر و سەربازانە کردووە و بۆ ناوچەی ئارام گواستراونەتەوە، بۆیە پێویستی نەکردووە هیچ کەسێک بەشێوەی قاچاغ دەربازبکرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP