کێشەی رەوانەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبای هەرێم چارەسەرکرا

کوردستان
12:37 - 2024-12-15


له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ تۆڕی کارەبای نیشتمانیی هەرێمی کوردستان به‌هۆی کێشەی دانەغازەوە کوژایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لە سەعات چوار و نیوی  بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دابەزینی پەستانی غاز بەخێرایی لە كۆمپانیای دانه‌غاز بووه‌ هۆی ڕوودانی كوژانەوەی سەرجەم یەكەكانی وێستگەی بەرهەمهێنانی غازی سلێمانی و رودانی كوژاندنەوەی كارەبای گشتی لە هەرێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە: لە ئێستاشدا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی ناوەندی كارەبا هەرێم و كۆنتڕۆڵی شارەكان لە ئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی ڤۆڵتیە و دابەشكردنەوەی كارەبا.
دواتریش وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوەو ئەوەش دوای چارەسەرکردنی کێشەی رەوانەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبای هەرێم.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP