ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیار لەسەر کۆمسیۆن دەدات

عێراق
16:38 - 2025-01-07

وادەی کارکردنی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتاییهات، بەوتەی چەند پەرلەمانتارێک دەبێت کۆمیسیۆنێکی نوێ لە ماوەی دوو مانگدا هەڵبژێردرێت و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده‌ش دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێده‌كاته‌وە.

لەوبارەیەوە مه‌لا كه‌ریم شوكور ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت: پێویسته‌ بڕ‌یار له‌ پرسی كۆتاییهاتنی ته‌مه‌نی كۆمسیۆن بدرێت.

راشیگەیاند له‌ رۆژی 5-1-2025ه‌وه‌ ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دوای درێژكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ كۆتایی هاتووه‌،بۆیە پێویسته‌ پەرلەمانی عیراق جارێكیتر بڕ‌یار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆن بدات، یاخود چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و پرسه‌ بدۆزێته‌وه‌". 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕ‌یاربوو رۆژی 5-1-2025 كه ‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ته‌مه‌نی كۆمسیۆن، پەرلەمانی عیراق دابنیشێت و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و پرسه‌ بدۆزێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ بۆ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دواخراو بڕیارە له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان ئه‌و پرسه‌ بخرێته‌ كارنامه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق و پەرلەمانی کوردستان دووجار تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق درێژکرایەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP