وەزارەتی دارایی عێراق جهختدهكاتهوه، بە گوێرەی خشتەکانی بودجە ، ساڵی رابردوو زیاتر لە 11 ترلیۆن دیناریان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، بهڵام هەرێمی کوردستان پابەندی یاسای بودجە نەبووەو داهاتی ناوخۆی بۆ بەغداد نەگەڕاندووەتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق له راگەیەندراوێکدا كه سهبارهت به شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتهوە ئاماژهی بۆئهوهكردووه:" لە ساڵی 2024دا 11 ترلیۆن و 561 ملیار و 522 ملیۆن دیناریان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە".
باسی لەوەشکردووە:"بە گوێرەی خشتە پەسەندکراوەکانی ناو یاسای بودجە شایستەداراییەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان ناردووە بۆ سەرجەم توێژەکانی خانەنیشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیی، بهڵام هەرێمی کوردستان پابەندنەبووە بە بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە و داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد نەناردووە" .
هەر لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێـت:" بەگوێرەی تەرازووی پێداچوونەوە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان چوار ترلیۆن و 350 ملیار دیناربووە."
وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت:" مانگانە مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگانە، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە پارەکەی مانگانە دابیندەکرێت، هاوشێوەی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵی."
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەرپرسیار نیین لە خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا و دواخستنی خەرجکردنی ئەو مووچانە لە ئەنجامی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP