ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران
رایدەگەیەنێت: بەپێی داتاكانی دارایی فیدڕاڵ تاكۆتایی 2024 لەكۆی زیاتر لە 89
تریلیۆن دینار بۆ مووچە لەعیراق، زیاتر لە 10 ترلیۆن دینار بۆ تەمویلی مووچەخۆرانی
هەرێم خەرجكراوە.
د. نەرمین مەعروف رایگەیاند: بەپێی داتاكانی
وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، دەركەوت تا كۆتایی مانگی 12ی 2024 لەكۆی زیاتر لە 89
تریلیۆن و 743 ملیار و 203 ملیۆن دینار بۆ مووچە لەعیراق نزیكەی 10 تریلیۆن و 738
ملیارو 629 ملیۆن دینار بۆ تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێم (فەرمانبەران + خانەنشینان +
چاودێری كۆمەڵایەتی) خەرجكراوە كە دەكاتە رێژەی 11.96% ی كۆی خەرجكراو بۆ مووچەی عیراق و 6.86% كۆی خەرجكراوی كرداری بودجە كە نزیكەی 156 تریلیۆن و 510 ملیار دینار
بووە.
راشیگەیاند: بەم پێیە بڕی تەمویلكراو بۆ مووچەی
هەرێم لەساڵی 2024دا كەمترە لەكۆی تەرخانكراو لە بودجەی 2024 ، كە بە 11 تریلیۆن
و 576 ملیار و 521 ملیۆن 335 هەزار دینار
خەمڵێنرابوو لە كۆی زیاتر لە 95 تریلیۆن دینار تەرخانكراوی بودجە بۆ مووچەی هەموو
مووچەخۆرانی عیراق لە ساڵی 2024.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP