وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت: "بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبوە و ئێمە داهاتی نانەوتیمان ڕادەستی بەغدا کردوە".
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژهی بۆئهوهكردووه: "لەبارەی موچەوە بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی نییە و ئەوەی کە دەڵێت مانگانە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی ناردووە دوورە لە راستییەوە، بەڵکو بە گوژمەی جیاواز پارەکانی ناردووە و هەندێکجار موچەی تەنها یەک مانگی بە هەشت گوژمە ناردووە".
دارایی هەرێم دەڵێت:" بەغدا دەڵێت حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە، بەڵام راست نییە و ٣٩٩ ملیار و ١٦٨ ملیۆن و ٩٦٤ هەزار و ٥٠٠ دینارمان لە داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ناردووە، کەبەپێی رێککەوتن و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەبێت ٥٠٪ی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرین"
ئەوەش دەڵێت: "حکومەتی عیراق لەکۆی ١١ ترلیۆن و ٥٧٦ ملیار و ٥٢١ ملیۆن و ٣٣٥ هەزار دینار بۆ بودجە، تەنها ٨٢٢ ملیار و ٦٤٢ ملیۆن و ١٥ هەزار و ٣٧ دیناری ناردووە".
ئەوەش هاتووە: "وەزارەتی دارایی عیراق زیاتر لە ١٠ ترلیۆن و ٢٦ ملیار دیناری بۆ مووچە ناردووە، بەڵام زیاتر لە ٧٢٦ ملیار و ٩٩٥ ملیۆن دیناری وەک باجی دەرامەت و خانەنشینی بڕیوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP