سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت: پەیوەندی نێوان
ئەمریكا و عیراق دامەزراوەییە و كۆنتڕۆڵی گروپە چەكدارەكانیان كردووە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانی
سەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا لە چاوپێككەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سكای نیوز رایگەیاند: دوای
سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوەو
هەردولا ئارەزووی هاریكاری و كاركردنیان كردووە بەیەكەوە.
وتیشی:گەلی ئەمریكا دەنگیان بە ترەمپ داوە و پەیوەندی
نێوان عیراق و ئەمریكاش دامەزراوەییە و لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا بەیەكەوە كار دەكەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: حكومەت یاسا جێبەجێ دەكات و كار
لەسەر چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری دەكەن و هەموو جۆرە توندوتیژیەك رەتدەكەنەوە و
كۆنتڕۆڵی گروپە چەكدارەكانیان كردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP