ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا، 3 جوتیاری كوردی سنوری ھەفتەغاری بە چوار مانگ زیندانی سزادا.
پێش ئەم بڕیارەی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا، دادگای بەرایی داقوق بڕیاری سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ ئەو جوتیارانە دابوو کە دانیشتوی گوندی مەنسورن لە سنوری قەزای داقوق .
ئەویش بەمادەی 413ی یاسای سزادانی عیراقی کە تایبەتە بە شەڕ و ئاڵۆزی نێوان هاوڵاتیان، ئەمەش لەکاتێکدایە، کێشەی ئەو جوتیارانە، لەسەر 160 دۆنم زەوی کشتوکاڵییە کە لە بنچینەدا موڵکی جوتیارە کوردەکانە، لەدوای لێکەوتەکانی ریفراندۆم، عەرەبی تەعریب هاتبوونە سەر زەوییەکان و بەهۆیەوە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروست ببوو، جوتیارەکان دووانیان برای یەکترن و ئەوی تریان ئامۆزرایانە، لەئێستادا ماوەی پەنجا رۆژە لە زینداندان و ئەمەشیان بۆ هەژمار دەکرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP