سی ئای ئەی له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌ زانیاریی ئاشكراده‌كات

تەندروستی
13:52 - 2025-01-27

دوای ساڵانێک لەبێدەنگی (سی ئای ئەی)، هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکراکرد و وڵاتی چین تۆمەتبار دەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسەکە لەتاقیگەی ڤایرۆسیی شاری وهان له‌چین دزەیکردووەو بڵاوبووەتەوە، بووە بە پەتایەکی جیهانیی.
دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ناسراو به‌ (سی ئای ئەی)، دوای ساڵانێک بێدەنگی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردوه‌ته‌وه ‌و ده‌ڵێت: سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە 2019 لەوهانی چین بڵاوبووەوەو ملیۆنان کەسی لەسەرتاسه‌ری جیهاندا کوشت، لەتاقیگەی ڤایرۆسیی ئەو ‌شارەى چینەوە دزەیکردووەتە‌ ده‌ره‌وه‌.
له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و پرسه‌ نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ناسراو (ئێف ئای بی) باسی له‌وه‌كردوه‌، ڤایرۆسەکە لەتاقیگەی وهانەوە دزەیکردووە بۆ ناو خەڵک ‌و ته‌نیا له ‌ئه‌مریكا نزیكه‌ی میلۆنێک ئەمریکی ‌و زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسی دیکەش لە سەرتاسه‌ری جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستدا.
لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگەیاندو لەبڕیارەکەیدا ئاماژەی بەشێوازی بەڕێوەبردنی قەیرانی پەتای کۆرۆنا و لایەنگری چینی کردبوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP