ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٢/١٨ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی کرد و لەلایەن مقەدەم دیار عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و ژمارەیەک لە فەرماندەی فەوج و پێشمەرگەی هێزی کۆماندۆ بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لە سەردانەکەیدا، جێگری سەرۆکی ههرێم ستایشی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی کرد لە بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاووڵاتیان و موڵکی گشتیی لە چوارچێوەی یاسا و ئەرکە سەربازییەکانیاندا، هەروەها جەختی لە بەردەوامبوونی مەشق و ڕاهێنانەکانی ئەم هێزە لەسەر بنەمای زانستە سەربازییەکان کردەوە.
دواتر تیشکیخستە سەر مێژو و ڕابردووی هێزەکانی کۆماندۆ لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی تیرۆر و تێکشاندنی داعشدا و ڕۆڵی فەرماندە شەهید ئاکامیشی لە بنیاتنانی ئەم هێزە تۆکمە و ئازایەدا بەرز نرخاند، هیوای خواست لەسەر ڕێبازی شەهید ئاکام دڵسۆزانە کاروبارەکانیان بەڕێوەببەن و هەمیشە لە لە خەمی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دابن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP